رووسیا: ئۆکرانیا بووەتە وڵاتێکی پاڵپشتیکاری تیرۆر

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملن
دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملن

K24 - هەولێر

گوتەبێژی کۆشکی کرملن رایگەیاند، ئۆکرانیا بووەتە وڵاتێکی پاڵپشتیکاری تیرۆر. دەشڵێت، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا ئەرکێکی پێویست بوو.

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملن لەپۆستێکدا لە تیلیگرام راشیگەیاند، سیستەمی سیاسی لەکێیڤ بووە بە داڵدەدەری تیرۆر و پارێزەری ئەو کەسانەی هەوڵی کوشتنی رووسییەکان دەدەن.

دیمیتری پیسکۆڤ باسی لەوەشکرد، پێویستە وڵاتانی سەرکۆنەی هەڵوێستەکانی ئۆکرانیا لەبارەی داڵدەدانی بکوژانی هاوڵاتیانی رووسیاوە بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کردەوەکانی ئۆکرانیا و هەوڵی بەئامانجگرتنی کەسایەتی و هاوڵاتییانی رووسیا قسەکانی ڤلادیمیر پوتن دەسەلمێنێت بەوەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا ئەرکێکی پێویست بوو.