لە نەمرود دوو چەکداری داعش کوژران

K24 - هەولێر

لە گوندێکی سنووری ناحیەی نەمرود دوو چەکداری داعش کوژران و سەربازێکی عێراقیش برینداربوون.

مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکدار لە گوندی شەنەف-ی سنووری ناحیەی نەمردو بینران، شەوی رابردوو شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش روویدا، لە ئەنجامدا دوو چەکداری داعش کوژران و سەربازێکی سوپای عێراقیش برینداربوو.

روونیکردەوە، ئەو شوێنەی کە چەکدارانی داعشی لێ بینراون دەکەوێتە سنووری ناحیەی نەمرود کە هاوسنوورە لەگەڵ گوێڕ، نزیکە لە سەنگەرەکانی سوپای عێراقە، ئەو شوینانەی کە هێزی پێشمەرگەی لێی جێگری کراون سنوورەکان کۆنترۆڵکراون.

بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ راشیگەیاند، دۆخی ئەمنی گوێڕ لەژێر کۆنترۆڵ دایە و ئارامە، هیچ پشێوی و مەترسییەک لە ئارادا نییە.

مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ
مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ