دەوحە.. تیمێکی دیکەی كوردستان24 بەشداری وۆرک شۆپێک دەکەن

تیمێکی دیکەی كوردستان24 بەشداری وۆرک شۆپێک دەکەن
تیمێکی دیکەی كوردستان24 بەشداری وۆرک شۆپێک دەکەن

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ تیمێکی دیکەی كوردستان24 لە دەوحە بەشدارییان له‌ چەند وۆرك شۆپێك كرد، كە تایبەت بوون بە كاری هەواڵ و بەدواداچوون، کە لەلایەن پەیمانگەی ئەلجەزیرە بۆ راگەیاندن رێکخراوە.

تيمی كوردستان24  سەبارەت بەكاری هەواڵ، دانانی پلان، چۆنیەتی دابینكردنی میوان بۆ گەشتەکانی هەواڵ و پێشخستنی كاری سۆشیال میدیا، لە دەوحە بەشداری وۆرك شۆپێک دەبن.

رێكخستنی ئەم ۆورك شۆپانە لەلایەن کەناڵی جەزیرە، بەشێكە لە كاری هاوبەشی نێوان دامەزراوەیی میدیایی كوردستان24 و پەیمانگەی ئه‌لجزیرە بۆ راگەیاندن.

پێشتریش تیمێكی دیكه‌ی كوردستان24 به‌شدارییان له‌ وۆرك شۆپێك تایبه‌ت به‌ میكانیزمی كاری گرافیك، كۆنترۆڵی كوالێتی و كاری ته‌كنیكی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان كردبوو.

1
22
43