"دایكی كریستیانۆ جادووی له كوڕه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له جۆرجینا جیاببێته‌وه"
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ڕه‌تی كرده‌وه هیچ نیه‌تێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی و جۆرجینا رۆدریگێز له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی نزیكی ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه دۆلۆریسی دایكی كریستیانۆ جادووی له كوڕه‌كه‌ی و جۆرجینا و كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر جیاببێته‌وه.
وه‌كو باس ده‌كرێت پێناچێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئێستا ژیانێکی خێزانی سەقامگیری له سعوودیه هه‌بێت، به‌وپێه‌ی هەموو ڕۆژێک هەواڵی نوێ سەبارەت بە گرژی و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئەو و جۆرجینا ڕۆدریگێز بڵاوده‌بێته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه پەیوەندیی نێوان كریستیانۆ و جۆرجینا به‌ره‌و جیابوونه‌وه ده‌چێت، چونكه ژیانیان پڕبووه له مشتومڕی توند و ئاژاوه و نائارامی، باس له‌وه‌شكراوه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرجینا كه پێشتر به‌ڵێنی دابوو له نزیكترین كات به فه‌رمی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ساز بكه‌ن.
دۆلۆریس ئاڤێرۆ دایكی كریستیانۆ له دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاندووه كه كریستیانۆ و جۆرجینا به نیازنین له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه، گوتیشی: هه‌موو خێزانێك لێكتێنه‌گه‌یشتن و ناكۆكی تێدایه.
به‌ڵام بەرنامەی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا "سۆشیالیتە" به‌شێوه‌یه‌كی تر چیرۆكی پشت گرژییه‌كانی نێوان كریستیانۆ و جۆرجینا بۆ دایكی ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه باس له‌وه كراوه دۆلۆریسی دایكی كریستیانۆ رقی له جۆرجینا رۆدریگێزه و ده‌یه‌وێت كوڕه‌كه‌ی له‌و خانمه به ره‌سه‌ن ئارجێنتیناییه جیاببێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ماهۆنی ڤیدێنتی یەکێکه لە هاوڕێ نزیکەکانی کریستیانۆیه، دایکی کریستیانۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی جادووی لە جۆرجینا كردووه بۆ ئەوەی کوڕەکەی به‌جێبێڵێت.
ڤیدێنتی دەڵێت: "دۆلۆریس به كریستیانۆی گوتووه: كوڕم نامه‌وێت چیتر منداڵت له‌و ژنه هه‌بێت، من جۆرجینانم له‌م ماڵه‌دا ناوێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به هه‌مان شێوه، دۆلۆریس له 2015 وایكرد كوڕه‌كه‌ی دوای 5 ساڵ له په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئیرینا شایك، له‌و خانمه رووسیاییه‌ش جیاببێته‌وه. ئه‌وكات میدیایه‌كان باسیان له‌وه كردبوو ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیرینا شایك نه‌یتوانی بچێته ئاهه‌نگی له دایكبوونی دۆلۆریس، كه‌وته به‌ر ڕق و تانه و ته‌شه‌نه‌ی دایكی كریستیانۆ، دواجار په‌یوه‌ندییه‌كانیان به جیابوونه‌وه كۆتایی هات، دۆلۆریس ده‌یه‌وێت ماوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆرجینا هاوشێوه‌ی ئیرینا له پێنج ساڵ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیایه‌كانی پۆرتوگالی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆرجینا دایکی دوو منداڵی كریستیانۆیه، لە ئەگەری جیابوونەوەی له "دۆن" قەرەبوویەکی زۆر وەردەگرێت، باس له‌وه ده‌كرێت جۆرجینا زیاتر لە 35%ـی سامانی ڕۆناڵدۆ وەردەگرێت كه ده‌كاته 350 ملیۆن دۆلار له كۆی یه‌ك ملیار دۆلار كه سه‌روه‌ت و سامانی كریستیانۆیه.