كۆكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌ندیی ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ دەسەڵاتی داوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەکەی میکانیزمێک بۆ کۆکردنەوەی داهات و خەرجکردنی بە شێوەی یەکسان بدۆزنەوە، دواتر ئەو میکانیزمانە دەنێرنە وەزارەتەکان بۆ جێبەجێکردنی.
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە کۆكردنەوەی داهات بکرێتە ناوەندی، به‌شێوه‌یه‌ك هەموو داهاتی ناوخۆ لە یەک شوێن کۆبکرێتەوە، خەرجکردنی ئەو داهاتەش بەپێی ژمارەی دانیشتووان بێت، ئەمەش بە میکانیزمێک دەبێت، کە ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوەتە سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی ئەو میکانیزمە بدۆزنەوە .
له‌وباره‌یه‌وه بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به‌و ئه‌ركه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێی سپاردوون، ئه‌و بڕگه و ماددانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه له‌ناو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا هه‌بووه، كه ڕۆژی یه‌كشممه 14ـی ئایاری 2023 په‌سند كراوه. روونیشیكرده‌وه، له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه كاری پێده‌كرێت.
وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ته‌نها ماوه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندن به‌و بڕیاره پێ بكات و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رۆكوه‌زیران و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان میكانیزمێك داده‌نێن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
کۆبونەوەیەی رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ـی ئایاری 2023ـی ئەنجوومەنی وەزیران هەنگاوی یەکەمی چارەسەری کێشەکانە، كه تێیدا گفتوگۆ لە بارەی داهات و دۆسیەی ئەمنی و کارگێری کرا، چارەسەری ئەم کێشانە دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی دۆخەکە.
له‌وباره‌یه‌وه تاریق جەوهەر، چاودێری سیاسی به كوردستان 24ـی گوت، لایه‌نه سیاسییه‌كان كێشه‌یان نییه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش به ده‌ست گرفتی دارایی و نه‌بوونی شه‌فافی و نه‌بوونی چاودێرییه‌كی كارای په‌رله‌مانی له‌سه‌ر داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت گرفتی بۆ پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتیشی، ئه‌مه هه‌نگاوێكی دروسته بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست بووبوو.
رۆژی یەکشەممە 14ـی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی (رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی کوردستان) کرا. پاش گفتوگۆکردن، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاریدا؛ رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم، لە رێگای (بەناوەندییکردنی داهات و سیولە وخەرجی و مووچە) بێت، بۆ ئەو مەبەستەش، بڕیاردرا، بە رێکخستنەوەی سەرجەم سەرچاوەکانی داهات لە بانکەکان و گەنجینەکان و دەرواز سنوورییەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی باج و رسومات بە مەبەستی پاراستنی داهاتی گشتی و هەروەها بەیەکەوەبەستنیان لە رێگەی سیستەمێکی ئەلکترۆنی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیاردرا؛ ئەولەویەت لە خەرجییەکان بدرێت بە مووچە وەک خەرجی سیادی لەسەرتاسەری هەرێم ، بۆ خەرجیەکانی دیکەی جگە لە مووچەش، پێویستە بە میکانیزم و رێکكاریی گونجاو و بە شێوازێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگا وئیدارەیەکی سەربەخۆ، خەرجیيەکان ئەنجام بدرێت. بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەش، سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیران ، سەرپشککران بۆ دانانی میکانیزمی پێویست بۆ پشتیوانی وەزارەت و لایەنە راسپێردراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە.