بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە میوانخانەیەکی نیوزیلاند شەش کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنی دوای ئاگرکەوتنەوەی ئەو میوانخانەی ئاگری لێ کەوتەوە | وێنە: AFP
دیمەنی دوای ئاگرکەوتنەوەی ئەو میوانخانەی ئاگری لێ کەوتەوە | وێنە: AFP

K24 - هەولێر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە میوانخانەیەکی نیوزیلاند شەش کەس گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.

کریس هیپکینز، سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە میوانخانەکانی شاری ویڵینگتۆنی ئەو وڵاتە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند رووداوەکەی وەکو "کابوس' ناوبرد و رایگەیاند، سەرباری گیانلەدەستدانی شەش کەس بەهۆی ئاگرەکەوە، 52 کەسی دیکە توانیویانە خۆیان لە ئاگرەکە دەرباز بکەن کە چوار کەسیان لەسەربانی میوانخانەکەوە خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی هەڵهاتنیان لە ئاگرەکە ژمارەیەک کەس برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە.

بەپێی گوتەی بەرگری شارستانی ولینگتۆن، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە.