باوکی ئەو کچەی لەلایەن باوەژنەکەیەوە لە زێی بچووک خنکا قسە بۆ کوردستان24 دەکات
K24 – هەولێر:
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو كچێك له ده‌ربه‌ندی خاس (زێی بچووک) له قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن باوەژنی و خوشكی باوەژنەکەیەوە هه‌ڵدراوەتە ناو ئاوی چه‌می خاس و خنكا، ئه‌م رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، باوكیشی رایگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له دادگا ته‌به‌نی كردووه و بۆی وه‌كو باوك وابووه.
دكتۆر ئه‌شره‌ف، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2012) كچێكی ته‌مه‌ن شه‌ش مانگ، كه دایك و باوكی لێكجیابووبوونه‌وه، له دادگادا ته‌به‌نی كردووه و كردوویه‌تییه كچی خۆی و وه‌ك باوك ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كردووه، به‌تایبه‌تی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌و كات هاوسه‌رێكی توركی هه‌بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵیان نه‌بووه، هه‌موو سۆز و خۆشه‌ویستی خۆی به‌و منداڵه داوه كه ناوی ئاسیا بووه.
دكتۆر ئه‌شره‌ف، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای چه‌ند ساڵێك له ته‌به‌نیكردنی ئاسیا، هاوسه‌ره توركه‌كه‌ی لێی جیابووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه توركیا. روونیشیكرده‌وه، دواتر هاوسه‌رێكی تازه‌ی هێناوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیان بۆ پێكهێنانی هاوسه‌رگیری، ئه‌وه‌ی بۆ روونكردووه‌ته‌وه، كه منداڵێكی له‌م شێوه‌یه‌ی هه‌یه و هاوسه‌ره تازه‌كه‌یشی رازی بووه به‌خێوی بكات و له‌گه‌ڵیدا بژی.
ناوبراو، سه‌رنجی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه دواتر كچێكی له‌م ئافره‌ته له‌دایك ده‌بێ و ناوی ده‌نێن ئایا، ئیتر له‌مه‌ودوا هاوسه‌ره‌كه‌ی باوه‌ژنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاسیا كردووه. به گوته‌ی دكتۆر ئه‌شره‌ف، هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵی توند بووه و چه‌ند جارێك ده‌مه‌قاڵی له‌نێوانیان روویداوه، كه هۆكاره‌كه‌یشی ئاسیا بووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی گوتووه، ئاسیای له ئایا و دایكی ئایا زیاتر خۆشویستووه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه چه‌ند جارێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌زیه‌تی ئاسیای داوه و نامۆیی لێ كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی كوشتنی. گوتیشی، هاوسه‌ره‌كه‌ی و خوشكێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی پازده ساڵه، پلانیان داناوه و بردوویانه‌ته ده‌ره‌وه و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی فڕێی داوه‌ته ناو ئاوی چه‌می خاس و خنكاوه.
هه‌روه‌ها دكتۆر ئه‌شره‌ف، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هاوسه‌ره‌كه‌ی و خوشكه پازده ساڵییه‌كه‌ی له‌لای پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه ئاسیایان خنكاندووه و هه‌ڵیان داوه‌ته ناو ئاوی چه‌می خاس. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له دانپێدانانه‌كانیدا روونیكردووه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه گوایه ئاسیا شیرازه‌ی ماڵه‌وه‌یانی تێكداوه.
دكتۆر ئه‌شره‌ف له كۆتاییدا ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، كه پێشتر ئاسیا هیچ رۆژێك گله‌یی له باوه‌ژنه‌كه‌ی نه‌بووه و سكاڵای له‌لای ئه‌و لێ نه‌كردووه، گوتیشی "ئه‌گه‌ر هه‌ستم به‌وه كردبایه هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌زیه‌تی ده‌دا، لێك جیاده‌بووینه‌وه".
رۆژی (پێنجشه‌ممه 11ـی ئایاری 2023) پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی كچێكی 11 ساڵاییان له زێی بچووك دۆزیوه‌ته‌وه، كه بە ئەنقەست پاڵیپێوەندراوە و خراوەتە زێی بچووکەوە و به‌هۆیه‌وه خنكاوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین روونیكرده‌وه، كه باوكی كچه‌كه سكاڵای له دژی هاوسه‌ره‌كه‌ی و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه 15 ساڵانه، تۆمار كردووه. پۆلیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رووداوه‌كه گوماناوی بوو و دوای لێكۆڵینه‌وه هاوسه‌ری باوكی منداڵه خنكاوه‌كه و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، دانیان به‌وه‌دا ناوه كه به‌ئه‌نقه‌ست منداڵه‌كه‌یان فڕێداوه‌ته ئاوی چه‌می خاس. پۆلیس 11ـی ئایار رایگه‌یاند، تەرمی کچەکە لە ئاوی خاس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزرایەوە و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا، بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی.