ئەردۆغان: كاتێك ئێمە دهیبهینهوه کەس لەم وڵاتە نادۆڕێت
K24 - ههولێر:
سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدهگهیهنێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەردانی ناوچە زیانلێكهوتووهكانی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات دەکات و گوتی "بیر لە کۆبوونەوەی جەماوەری ناکەم، لەوێ دەتوانین کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجامبدهین".
ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە پەخشی هاوبەشی کەناڵەکانی CNN Türk-Kanal D وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و گوتی: "گەلی توركیا لە 14ـی ئایاردا راپرسی راستەقینەی ئەنجامدا، راپرسی کۆتاییش دیسانەوە گەل لە 28ـی ئایار ئەنجامدەدات".
سەرۆكکۆماری تورکیا گوتی: "هەمووکات گوتوومه و دووبارە دەیڵێمەوە، كاتێك ئێمه له ههڵبژاردن دهیبەینەوە، کەس لەم وڵاتە نادۆڕێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "هیچ کات کڵچدارئۆغڵو بەرپرسیارێتی دۆڕاندن له ئهستۆ ناگرێت".
پێشتریش ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا رایگەیاندبوو، لەهەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە و بڕیاردراوە یەکشەممە 28ی ئایار گەڕی دووەمی دەنگدان بەڕێوەبچێت.
دوای ئەوەی رێژەی 100٪ـی دەنگەکان جیاکرانەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا 49.51؛ کەمال کڵچدارئۆغڵو لەسەدا 44.88؛ سینان ئۆغان لەسەدا 5.17 و موحەڕەم ئینجە لە سەدا 0.44 دەنگیان بە دەست هێناوە. بەو پێیەش هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار چووە گەڕی دووەم.
رۆژی یەکشەممە 14ـی ئایاری 2023، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوام بوو و هەزار و 94 بنکەی دەنگدان ئامادەکراون و لە 156 وڵات و نوێنەرایەتی تورکیا سندووقی دەنگدان دانراون.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28مین خولی پەرلەمانی تورکیایە 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشداربوون، سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کێبڕکێیان كرد.