زارا پاشا یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی کوردی بڵاوکردەوە
K24 - مۆسکۆ:
زارا پاشا مەحۆی، یه‌كێکە لە هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی رووسیا و جیهان، یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بەزمانی کوردی بڵاوکردەوە.
ئەلبومە نوێیەکەی زارا ناوی 'کلاما دڵێ من'ـە، کە لە 10 تراک پێکهاتووە، بەناوەکانی ( کەچا کوردم Keça Kurdim ئەمانێ Emanê , دایێ Dayê , ئەز کەڤۆکم Ez Kevokim, ئەز بەرفم Ez Berfim, وەلاتێ من Welatê min "Feat. Şivan Perwer " دوێت لەگەڵ شڤان پەروەر” لێ لێ رحێ Lê Lê Rihê، گرێ سرا Girê Sîra دوێت لەگەل تارا مەمێدەڤە Feat.Tara Mamêdova, کەینێ Keynê , نەورۆز Newro)
زارا به زیاتر له 10 زمان گۆرانی دەڵێت، لە سەرانسەری جیهان هه‌وادارێكی بەرچاوی هه‌یه.
ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كۆنسێرته نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان، هیچ جارێ نه‌ژادی خۆی له‌بیر ناكات و به‌شانازیه‌وه ده‌ڵێ كوردم.
زارا به‌هۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی له کانوونی یەکەمی 2016 له‌لایه‌ن رێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه پێشكه‌ش به هونه‌ری كردووه، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له كۆشكی كریملن له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیاوە نازناو و خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌كداری رووسیای فیدراڵی پێ به‌خشرا.