پیاوێک لە کۆیە دراوسێیەکی و سێ کەس لە خێزانەکەی خۆی دەکوژێت
K24 - هەولێر:
بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی خێزانێک لە نزیک پردی ئازادی لە کۆیە تەقە دەکرێت و، تێیدا چوار کەس گیان لەدەستدەدەن و کەسێکیش بریندار دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پیاوێک لەگەڵ خێزان و مندالەکانی دەمەقاڵێ و ناکۆکی بووە و تەقەی لێکردوون، لە ئەنجامدا خێزانەکەی و دوو لە کچەکانی و دراوسێیەکی گیانیان لەدەستداوە، کوڕێکیشی بریندار کردووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ھەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، تۆمەتبارەکە لە شوێنی تاوانەکە هەڵاتووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە.