لە سلێمانی "بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە" پیاوێک تەقە لە کچ و زاواکەی دەکات

شاری سلێمانی
شاری سلێمانی

K24 - هەولێر

لـە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی "بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە" تەقە لە ژن و مێردێک دەکرێت و بریندار دەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی ئایاری 2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقەی لە کچ و زاواکەی کردووە و هەردووکیانی بریندار کردووە.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکان، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی: ئێستا ئەو ژن و مێردە لە نەخۆشخانەی شارن و تەندروستیان جێگیرە.

بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتە، "بەڵام تەقەکەرەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە".