كلیچدار ئۆغڵوو: هه‌رگیز نیشتمان بۆ كه‌سانێك به‌جێناهێڵن كه خاوه‌نی عه‌قڵییه‌تێكی نه‌خۆشن

K24 – هەولێر:
كاندیدی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا رایگه‌یاند، هه‌رگیز نیشتمان بۆ كه‌سانێك به‌جێناهێڵن، كه خاوه‌نی عه‌قڵییه‌تێكی نه‌خۆشن، كه توركیایان به رۆژێك گه‌یاندووه، كه ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌كان له 10 ملیۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌ننه 30 ملیۆن په‌نابه‌ر.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی ئایاری 2023) كه‌مال كلیچدار ئۆغڵوو، كاندیدی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا رایگه‌یاندووه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌ناهه‌نده‌كان له توركیا له كاره له پێشینه‌كانییه‌تی به‌وپێیه‌ی هه‌ڕه‌شه له دیمۆگرافیای دانیشتووانی توركیا ده‌كات.
كلیچدار ئۆغڵوو له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، گوتوویه‌تی "ئێمه نیشتمانمان له‌سه‌ر شه‌قام نه‌دۆزیته‌وه، بۆیه خۆمان به خاوه‌نی ده‌زانین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ عه‌قڵییه‌تێكی نه‌خۆش به‌جێیناهێڵین، كه به‌شێوه‌یه‌كی ناسیسته‌ماتیكی زیاتر له 10 ملیۆن په‌ناهه‌نده‌ی هێناوه‌ته توركیا".
لە 14ـی ئایاری 2023، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەچوو، رۆژی 15ـی ئایاریش، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دوای تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریش هیچ یەکێک لە کاندیدەکانی نەیانتوانیوە رێژەی (50% +1) بەدەستبهێنن، بۆیە لە 28ـی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت.