پارتی مەملەکەت لایهنگرانی ئازاد دهكات له دهنگدان به ئهردۆغان یان كلیچدار ئۆغڵوو

K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی پارتی مەملەکەت، کە لەلایەن موحەرەم ئینجەوە سەرکردایەتی دەکرێت، له کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا تاوتوێی پرسی پشتگیریکردنی ئەردۆغان یان کڵچدارئۆغڵووی بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا كردووه.
میدیاكانی توركیا ئهمڕۆ (چوارشهممه 17ـی ئایاری 2023) بڵاویانكردهوه، ئەنجوومەنی پارتی مەملەکەت له ئهنجامی كۆبوونهوه ئاساییهكهیدا بڕیاریداوه بڕیاریدا دەنگدەرانیان ئاراستەی هیچ لایەنێکی دیکە نەکەن و ئازاد بن هەڵبژاردنی یەکێک لە رهجهب تهیب ئهردۆغان و كهمال كلیچدار ئۆغڵوو.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، بڕیارەکەی پارتی مەملەکەت بۆ ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە، کە لە قۆناغەکانی رابردوودا لەنێوان ئەردۆغان و جەهەپە روویدابوو.
بڕیارەکەی پارتی مەملەکەت لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 28ـی ئایار گەری دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانێتی کۆمار و کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانێتی میللەت بەڕێوەبچێت.
لە 14ـی ئایاری 2023، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەچوو، رۆژی 15ـی ئایاریش، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دوای تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماریش هیچ یەکێک لە کاندیدەکانی نەیانتوانیوە رێژەی (50% +1) بەدەستبهێنن، بۆیە لە 28ـی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت.