رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بۆ ماوه‌ی دوو مانگی دیكه درێژكرایه‌وه
K24 - هەولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بۆ ماوه‌ی دوو مانگی دیكه راگه‌یاند.
له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رده‌وامی رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێله به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەردۆغان ئاشکراشی دەکات، رێککەوتنەکە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ جیهان، گرنگە.
له‌مباره‌یه‌وه گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوته‌كانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، لەبارەی درێژکردنی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێلە لە دەریای رەش پشتراستکردەوە.
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەزووترین کات نایەکسانی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە چارەسەر بکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوتی: " راگەیه‌ندراوی سەرۆکی تورکیا لەبارەی درێژکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی دەریای رەش پشتڕاست دەکەینەوە، تا یارمەتیدەربێت لەوەی ئاسایشی خۆراکی جیهانی پارێزراوبێت و وڵاتانی خاوەن پێداویستی هاوکاری بکرێن، بەڵام هەڵسەنگاندنمان بۆ رێککەوتنی 22ی تەمموزی 2022ی ئیستانبوڵ بە نەگۆڕی ماوەتەوە، نایەکسانی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت."
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە 22/7/2022، بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداری تورکیا رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ واژۆ کرا.