رێژه‌ی بێكاری له فه‌ره‌نسا له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا جێگیر ده‌بێت
K24 - هەولێر
پەیمانگای نیشتمانی بۆ ئامار و توێژینەوەی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، بێ‌کاری لە فەرەنسا لە چارەگی یەکەمی ئه‌مساڵدا به رێژه‌ی 7.1% جێگیر بووه، ئه‌مه‌یش ده‌كاته نزمترین ئاست له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوو.
ژمارەی بێکاران له فه‌ره‌نسا، وەک لەلایەن نووسینگه‌ی نێودەوڵەتی کارەوە دیاری کراوە، دوو ملیۆن و 200 هه‌زار کەس بووە، ئەمەش واتە لە ماوەی چارەگی یەکەمی ئه‌مساڵدا بە زەحمەت کەمیکردووە، كه گه‌یشتووه‌ته (کەمتر لە 7 هەزار كه‌س).
پەیمانگای نیشتمانی ئامار و توێژینەوە ئابوورییەکان سەرەتا لە چارەگی چوارەمی ساڵی 2022ـدا ێژەی بێ‌کاری له 7.2%ـی اگەیاندبوو، دواتر پێداچوونەوەی بە کەمێک دابەزین کردبوو، كه گه‌یشتبووه كه‌متر له (0.1) خاڵ.
له‌لای خۆیه‌وه ئۆلیڤیێر دوسۆپت، وەزیری کاری فەرەنسا لە تویتێكدا پێشوازی لەو ئامارانە کرد و رایگەیاند، رەنگدانەوەی "هەوڵەکانه له‌پێناو به‌دیهێنانی دابینكردنی زۆرترین هه‌لی كار و دامه‌زراندن"، كه ئه‌مه‌یش تێكڕای رێژه‌ی بێكاری بۆ 5% نزیك ده‌كاته‌وه.
بەپێی وردەکارییەکانی په‌یمانگاكه، ڕێژەی بێ‌کاری گەنجانی فه‌ره‌نسا (15-24 ساڵ) لە ماوەی چاره‌گی یه‌كه‌می 2023 زۆر کەم دابەزیوە، واته رێژەی 0.2 خاڵ دابه‌زیوه و ده‌كاته رێژه‌ی 16.6%.
بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 49 ساڵدایە، رێژەی بێ‌کاری به نزیکەی (- 0.1 خاڵ) جێگیرە، کە ده‌كاته 6.4%.
رێژەی بێ‌کاری بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 50 ساڵ یان زیاترە کەمێک بەرزبووەتەوە و گه‌یشتووه‌ته (+0.2 خاڵ) واته 5.2%، كه ساڵی 2021 رێژه‌كه‌ی (-0.3 خاڵ) بوو.