گۆڕێک لە سنووری چۆمان دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
K24 - چۆمان
تیمێكی هاوبه‌شی شوێنه‌واری سۆران و زانكۆی بارسێلۆنا، كاری گەڕان و پشكنیان له‌ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری گوندی ماوان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ئانجامدا، له‌ئه‌نجامی هه‌ڵكۆڵینەکەدا گۆڕێكی تابووتی ده‌گمه‌نیان دۆزیه‌وه.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سۆران بە کوردستان24راگەیاند: "یەکەم جارە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران گۆڕێکی لەم شێوەیە بدۆزرێتەوە، کە بریتییە لە گۆڕێکی گڵێنەیی لەسەر شێوەی بەلەم یان پێڵاو دروستکراوە، هێمایەکی لەسەرە کە لەشێوەی خاچدایە، پێدەچێت لە سەرەتای هاتنی ئاینی مەسیح و کۆتایی فەرمانڕەوایی ئەشکانییەکان بێت، کە پێش هەزار و هەشت سەد ساڵ بەر لە ئێستا بووە".
مام عوسمان، خاوەنی زەوییەکەیە، بەکوردستان24ی گوت: "دەمێکە بە شوێنەوارەکە دەزانم و تا کاتی کارکردنی تیمەکە پاراستوومە، دوای راپەڕین کە گەڕاینەوە ئێرە و ویستمان لێرە ژوورێک دروست بکەین لەکاتی کارکردنماندا گەیشتینە گڵێنەیەک، کە ئێسکی تێدابوو و لای سەری دەرکەوت، منیش بە کوڕەکانمم گوت: کارەکە رابگرن و رێگەم نەدا دەستکاری بکەن، لەوساوە تاکوو ئێستا پارستوومە".
لەو کاتەی تیمە ئیسپانییەکە له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان هه‌وڵیاندا پارچه‌كانی تابوته گڵێنه‌یه‌كه پێكه‌وه بلكێننه‌وه، له‌وكاته‌دا هێمایه‌كی دیكه‌شیان بۆ دەرکەوێت.
ئەلیسیا گلویتز، پسپۆری مرۆڤ ناسی زانکۆی بارسێلۆنا بەکوردستان24 راگەیاند: "به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئه‌شكانییه‌كان دووهه‌زار و 500 ساڵ بەر لەئێستا بۆ ماوه‌ی 475 ساڵ، حكومرانی بەشێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستایان کردووە، هەروەها ئەمە یەکەم تۆماری ئەشکانییەکانی کە لە کوردستان بەتایبەت لە ئیدارەی سنووری ئیدارەی سۆران دۆزراوەتەوە".