نەمسا بەردەوام دەبێت لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان

لە رەوشی ئاوارەكانی ھەرێمی كوردستان دەكۆڵێتەوە

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی نەمسا رایگەیاند وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان و ئاوارەكانی شەڕی داعش.

ئەمڕۆ سیباستیان كورز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستریا (نه‌مسا)، بە یاوەری نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر سەردانی كەمپی دیبەگەی كرد و لە نزیكەوە لە ژیان و گوزەرانی خێزانە ئاوارەكانی ئەو كەمپەی كۆڵیەوە.

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی نەمسا ئامانجی سەردانەكەی بۆ ھەرێمی كوردستان روونكردەوە كە مەبەستیانە لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی ئاوارەكان بن راشیگەیاند: "وەك وڵاتی نەمسا بەردەوام دەبین لە ھاوكاریكردنی ھەرێمی كوردستان لە شەڕی داعش و پێشكەشكردنی ھاوكاری مرۆیی بە ئاوارەكانی شەڕی داعش كە لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیشەجێن".

دوێنێ وەزیری دەرەوەی نەمسا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان.