ئـەتـلـێـتـیـکـۆ مـەدریـد وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـدا دەکـات

K24 - هەولێر

د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ ئـایـدن ئـۆسـتـان نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـە وەکـالـەت لـە وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا کـۆبـووەوە.

لـە دیـداری نـێـوانـیـانـدا بـاس لـە کـاری ھـاوبـەش و ھـەمـاھـەنـگی نـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و نـوێـنـەرایـەتـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا کـرا بـە تـایـبـەت لـە ھـانـدانـی وەبـەرھــێـنـەرو کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـەکـە بـە مـەبـەسـتـی ئـەنـجـامـدانـی کـاری وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان.

دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان رایگەیاند، بـڕیـارە لـە داھـاتـوودا لـە رێـگـەی نـوێـنـەرایـەتـی حـکـومـەت لـە وڵاتـی نـاوبـراو ژمـارەیـەک وەبـەرھـێـنـەر لـە سـێـکـتـەرەکـانـی تـەنـدروسـتـی و وەرزشـی کـاری وەبـەرھــێـنـان بـکـەن لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان، بـە کـردنەوەی چـەنـد قـوتـابـخـانـە و سـەنـتـەری وەرزشـی بـە مـەبـەسـتـی مـەشـق و راھـێـنـان کـە لـە لایـەن ئـەتـلـێـتـیـکـۆ مـەدریـد سـەرپـەرشـتـی دەکـرێـن.

.