دەشتی کەلهوری دووەم گۆرانی بۆ نیشتمان دەچڕێت

دەشتی کەلهوری
دەشتی کەلهوری

K24 - هەولێر:

هونەرمەند دەشتی کەلهوری لە دواهەمین کاری هونەری و گۆرانی دا، بەرهەمێکی نوێی بە باڵای کوردستان و نیشتمان چڕی.

دەشتی کەلهوری لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 دەڵێت: زۆربەی کارە هونەرییەکانم لە ماوەی 10 ساڵەی تەمەنی هونەریم دا، ئاوازەکانی خۆمە و گۆرانی نیشتمانیش کە بووەتە ناونیشانی دوا بەرهەمی هونەری من، دووەمین گۆرانییە، کە بۆ خاک و جوانییەکانی ئەو نیشتمانە دەیچڕم و بەرهەمێکە تەواو جیاوازە لە کارەکانی پێشوومدا.

ئەو هونەرمەندە گوتیشی: تێکستی ئەو گۆرانیە نوح عینایەت نووسیویەتی و دابەشکردنی موزیکیش سەعدی فەیزییە و محەمەد سادقی میکس و ماسترینگی بۆ بەرهەمەکەم کردووە.

کەلهوری جگە لە گۆرانی عەشق و ئەوینداری، چەندین بەرهەمی گۆرانی بۆ پرسە نیشتمانییەکان و کارەساتەکانی ئەنفال و کۆبانێ و هەڵەبجەی زامدار گوتووە، تێچووی تەواوی گۆرانیەکانیشی لە ئەستۆی خۆی بووە.

دەتوانن لەم لینکەوە بینەری کلیپی گۆرانی نیشتمان بن.