لۆكاشینكۆ: ئه‌وروپا ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی بێلارووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاو و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ریده‌خه‌ن كه ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ده‌كه‌ن.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بێلارووسیا رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت بوونی فینله‌ند به ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ و ئاماده‌كاریكردن بۆ ئه‌وه‌ی سویدیش ببێته ئه‌ندامی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه، ئاماژه‌ن كه جیهان به‌ره‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕ ده‌چێت.
لۆكاشینكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی بووه‌ته شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ك، ئه‌مانه جیهان به‌ره‌و شه‌ڕێكی فراوان و مه‌ترسیدار ده‌به‌ن.
سه‌رۆكی بێلارووسیا ده‌شڵێت: "رۆژئاوا قه‌یرانه‌كان قوڵترده‌كاته‌وه، ده‌نگی سیاسییه‌كانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ده‌كه‌ن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئۆكرانیا ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانه، له كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.