رۆژنامه‌نووسێكی رووسی: ره‌نگه پوتن به چه‌كی ئه‌تۆمی هێرشبكاته سه‌ر كیێڤ
K24 - هەولێر:
كسنیا سۆبسچاك رۆژنامه‌نووسێكی دیاری رووسییه و له‌ساڵی 2018 دژی پوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی رووسیا خۆی كاندیدكرد. له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ره‌نگه پوتن به چه‌كی ئه‌تۆمی هێرشبكاته‌سه‌ر كیێڤ".
ناوبراو كچی ئه‌ناتۆلی سۆبسچاكی سه‌رۆكی كۆچكردووی شاره‌وانی سانتپێترسبۆرگی لیبراڵی رووسیایه، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له ده‌ركه‌وتنی ڤلادیمێر پوتن.
كسنیا سۆبسچاك، ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده ساڵ بوو كاتێك یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران له‌ناوچوو.
دوای ئه‌وه‌ی زۆرترین كێشه‌ی بۆ دروستكرا، ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه رووسیا جێبهێڵێت، ئه‌و ده‌ڵێت: زۆربه‌ی هاوڕێكانی به‌هۆی تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌ستگیركراون.
كسنیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێشتر پوتن هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ببه‌ستێت، واشنتنیش ئه‌و ئاره‌زووه‌ی هه‌بوو كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسكۆی دوای یه‌كێتی سۆڤییه‌ت هه‌بێت، به‌ڵام هه‌میشه وه‌ك وڵاتێكی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌یر ده‌كرا.
كسنیا به هه‌فته‌نامه‌ی (لوبوان)ـی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند، به‌م ئابوورییه‌وه، رووسیا ناتوانێ له جه‌نگی ئۆكرانیا سه‌ربكه‌وێت، چونكه ئه‌و جه‌نگه تێچووه‌كه‌ی گه‌لێك زۆره.
ده‌شڵێت: پوتن هه‌وڵده‌دات ببێته هێزێكی ناوچه‌یی له جیهاندا. گوتیشی: "وه‌ك فشار بۆسه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی و راگرتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا، ره‌نگه پوتن به چه‌كی ئه‌تۆمی هێرشبكاته‌سه‌ر كیێڤ".
كسنیا پێیوایه، هه‌رچی رووبدات، پوتن جه‌نگ ناوه‌ستێنێ و به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و جه‌نگه هه‌ڵبگرێت، پوتن هه‌موو شت له‌ده‌ست ده‌دات.