ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری

K24 - هەولێر:

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئایاری 2023 کاتژمێر 2:30، شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات و لەلایەن عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای پارتەکەوە پێشوازییان لێ دەکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ بڕیارە، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بە بەشداری هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی بەشداری کۆببنەوە.

کۆبوونەوەی لایەنەکان لەدوای ئەوە دێت، کە 11ـی ئەم مانگە سەرۆک مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.