فه‌رهه‌نگ وریا به‌فه‌رمی ده‌چێته ریزه‌كانی زاخۆ
K24- هه‌ولێر
فه‌رهه‌نگ وریا به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ گه‌یشته رێككه‌وتن و بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌وه ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ كوردستان24، فه‌رهه‌نگ وریا رایگه‌یاند 'بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی زاخۆوه ده‌كه‌م و هێشتا واده‌ی ده‌ستپێكردنی راهێنانه‌كانم له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌یه‌كم دیار نییه'. هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر راشیگه‌یاند ته‌نیا بۆ خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی زاخۆوه ده‌كات، كه وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و پله‌ی دووه‌میان له خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
فه‌رهه‌نگی 23 ساڵان پێشتر چوار وه‌رز یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه و له راپرسییه‌كه‌ی كوردستان24یش بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان به دووه‌م باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشانكرا.