بههۆی لافاوهكانی ئیتاڵیا مێلۆنی کۆتایی بە گهشتهكهی بۆ هێرۆشیما دەهێنێت
K24 - هەولێر:
سهرچاوهیهكی دیپلۆماسی بڵاویكردهوه، جۆرجیا مێلۆنی سهرۆكوهزیرانی ئیتاڵیا بههۆی لافاوهكانی باكووری وڵاتهكهی كه بووه هۆی گیانلهدهستدانی 14 كهس، گهشتهكهی بۆ هێرۆشیمای ژاپۆن دهپچڕێنێت دهگهڕێتهوه.
نزیکەی 37 شارەوانی لە ناوچەی (ئیمیلیا رۆمانایا)ـی باكووری ئیتاڵیا بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە، هەشت کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستداوە و هەزاران کەسیش ماڵوحاڵیان جێهێشتووە، تیمەکانی بەهاناوەچوونیش نزیکەی 10 هەزار کەسیان رزگارکردووە.
دوای ئەوەی بۆ 36 کاتژمێر نزیکەی 50 ملیمهتر بارانی بەلێزمە باری، کۆڵان و زەوی کشتوکاڵییەکانی ناوچەی ئیمیلیا رۆمانایا لە باکووری ئیتاڵیا ژێر ئاوكهوتن، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ئاشکرایانکردووه، ههشت کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندین کەسیش بێسەروشووێنن، نزیکەی 13 هەزار هاووڵاتیاش ماڵوحاڵیان جێهێشت.
لافاوەکە زیانی بە 37 شار و شارۆچکە گەیاندووە، بەهۆی بارانەکەوە 14 رووبار کەناراوەکانیان بەزاند و زیانیان بە دەیان شارۆچکە لە ناوچەی راڤینا گەیاندووە، هاووڵاتیان ناچاربوون لە سەربانی ماڵەکانیان بوەستن و چاوەڕێی گەیشتنی تیمەکانی بەهاناوەچوون بکەن.
جگە لە تیمەکانی بەهاناوەچوون و هێزە چەکدارەکان، زیاتر لە هەزار خۆبەخش بۆ رزگارکردنی قوربانیان ئامادەبوون، تیمەکان توانیان نزیکەی 10 هەزار کەس رزگار بکەن.
دەسەڵاتدارانی ناوچه زیانلێكهوتووهكان دهڵێن، لە ناوچەی بۆلۆنیا سێ هەزار کەس رزگارکراون و لە هەریەکە لە فاینزا و راڤێنا پێنج هەزار کەس رزگارکراون.
شاری راڤێنا زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، تەنیا لە شەوی دەستپێکی لافاوەکە، نزیکەی پێنج هەزار کەس شارەکەیان چۆڵکرد.
پێشتر جۆرجیا میلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دڵگرانی خۆی لە کارەساتە سروشتییەکە دەربڕیبوو و رایگەیاند، ئامادەن بە هەموو شێوەیەک هاوکاری پێویست دابین بکەن.
شارەزایانی کەشناسی هۆکاری بارانە بە لێزمەکە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێننەوە، و به جۆرێك لە دوو دەیەی رابردوو، گۆڕانی کەشوهەوا ژمارەی کارەساتە سروشتییەکانی لە جیهاندا بەرزکردووەتەوە.