وەزیری دەرەوەی رووسیا رەخنە لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی G7 دەگرێت
K24 - هەولێر:
سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئامانج لە بڕیارەکانی لووتکەی وڵاتانی G7 لە هێرۆشیما، بەرپەچدانەوەی رووسیا و چینە.
لاڤرۆڤ ههروهها گوتی: "ئامانجەکە روون و ئاشکرابوو، بڕیارەکانی لووتکەی وڵاتانی G7 بۆ شکستپێهێنانی رووسیابوو لە گۆڕەپانی جەنگ، بەڵام تەنیا ئەوەنا، بەڵکو رووسیا وەک رکابەرێکی جیۆپلیتیکی نەهێڵن".
دهشڵێت: "هەر وڵاتێک بیەوێت بە جۆرێک لە جۆرەکان پێگەیەکی سەربەخۆی لە جیهاندا هەبێت، هەوڵی کپکردنی دەدرێت".
گوتیشی: "سەیری بڕیارەکانی لوتکەی جی حهوت لە هیرۆشیما بکەن، ئامانج لێی بەرپەچدانەوەی رووسیا و چینە."
لە شاری هێرۆشیمان باشووری رۆژئاوای ژاپۆن، لوتکەی 2023ـی سەرکردەکانی G7 دەستیپێکرد، کە ئەو وڵاتە خۆی سەرۆکایەتی دەکات.
لوتکەی G7ە کە لە شاری هێرۆشیما ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لەو لوتکەیەدا کە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ میوانداری دەکات، هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمهریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئیتاڵیا بەشدارن.
لوتکەکە تا سبهی 21ی ئایار بەردەوام دەبێت، جگە لە وڵاتانی G7 هەریەک لە یەکێتیی ئەوروپا، ئیندۆنێزیا، هیندستان، کۆریای باشوور، ئوسترالیا و ڤێتنام بانگهێشتکراون.