سوودانی ستایشی كاره‌كانی ناتۆ له عێراق ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی نوێی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌و وڵاته، تاووتوێی به‌رده‌وامی په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌ربازی سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له خۆسییه ئه‌نتۆنیۆ فه‌رمانده‌ی نوێی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی (ناتۆ) كرد و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له‌باره‌ی مه‌شقپێكردن و پێدانی راوێژ به سوپای عێراق كرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ستایشی كاره‌كانی فه‌رمانده‌ی پێشووی ناتۆ كرد، كه كاریگه‌رییان بۆسه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سوپای عێراقدا هه‌بووه.