بۆ خۆپاراستن له ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كی نوێ، وڵاتان بیر له دابینكردنی ڤاكسینی باڵنده ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان) رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ خۆپاراستن له ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كی نوێی له جیهاندا، پێویسته وڵاتان بیر له دابینكردنی ڤاكسینی باڵنده دژی (ئه‌فله‌وه‌نزای باڵنده) بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فله‌وه‌نزایه بۆ ڤایرۆسی دیكه نه‌گۆڕێت.
له ئێستادا په‌تای (ئه‌فله‌وه‌نزای باڵنده) زیانی زۆری به ئابووری گه‌یاندووه، وایكردووه حكومه‌ته‌كان بیر له ڤاكسینكردنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه و پێی وایه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر پرۆسه‌ی بازرگانی.
مۆنیك ئیلیۆت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان) له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "خه‌ریكه له كۆڤید رزگارمان ده‌بێت، كه وڵاتان لێیه‌وه فێربوون كه ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كی دیكه چاوه‌ڕوانكراوه".
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له بازنه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیدان، په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وان، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیر له ڤاكسین بۆ په‌له‌وه‌ره‌كان بكرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش بیر له‌وه بكرێته‌وه، هه‌موو ئه‌و كێڵگه په‌له‌وه‌رییانه‌ی كه نه‌خۆشن، له‌ناو ببرێن.