پارته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان له هه‌ڵبژاردندا له‌پێشه‌وه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له یۆنان، پارتی دیموكراتیی نوێ كه سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه، كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرکردایەتی دەکات، له پێشه‌وه‌یه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتیی نوێ، له‌سه‌دا 41ی تێپه‌ڕاندووه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی له‌سه‌دا 37.49ی سندووقه‌كان كه كراونه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانیی رادیكاڵ‌و چه‌پ، به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی له‌سه‌دا 20ی ده‌نگه‌كان، پله‌ی دووه‌می گرتووه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هاوپه‌یمانیی PASOK-KINAL، له‌سه‌دا 12.4ی ده‌نگه‌كان، پارتی كۆمۆنیستی یۆنان له‌سه‌دا 6.86ی ده‌نگه‌كان و پارتی چاره‌سه‌ری یۆنان له‌سه‌دا 4.52ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ