هەڵبژاردنی پەرلەمانی یۆنان کۆتایی هات و ئەنجامە بەراییەکان راگەیەندران

K24 - هەولێر

هەڵبژاردنی پەرلەمانی یۆنان کۆتایی هات و پارتی دیموکراسی نوێ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یۆنان، پارتی دەسەڵاتداری یۆنان، پارتی دیموکراسی نوێ لەسەدا 40.7ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، واتە 146 کورسی پەرلەمان. پارتی سیریزای ئۆپۆزسیۆنیش تەنیا سەدا 20ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە 72 کورسی پەرلەمان.

کریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی دیموکراسی نوێ رایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی سیاسی لە یۆنان روویدا و توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ بنیاتنانی حکومەتێکی بەهێز.

لە هەڵبژاردنی یۆنان 36 پارت و هاوپەیمانی و کاندیدی سەربەخۆ پێشبڕکێی بەدەستهێنانی 300 کورسی پەرلەمان دەکەن، 151 کورسیش پێویستە بۆ ئەوەی هەر پارتێک بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت، بەپێچەوانەوە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.