پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کارا کردەوە

K24 – هەولێر

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کارا کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد و ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی پەرلەمان دروستبوو. رێواز فایەق لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا گوتی: "لەپێناوی پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی هێزە سیاسییەکان بڕیارمدا ئەو دەسەڵاتە رەهایەی خۆم بەکاربهێنم کە لە بڕگەی 3ی مادەەی 18 هاتووە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوادەخەم بۆ کاتێکی تر".

لە وەڵامدا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ئەوە دەمارگیرییە و هەر پەرلەمانتارێک لەگەڵ بەردەوامبوونی کۆبوونەوەیە دەست بەرزکاتەوە".

دوێنێ 21/5/2023، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، خاڵێکی دیکە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرد، ئەویش كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانە بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ.

.