لە تونس قەیرانی نان سەری هەڵدایەوە

K24 - هەولێر

قەیرانێکی دیکەی نان لە تونس سەریهەڵداوەتەوە، بەهۆی کەمی ئاردەوە، لەسەدا 30 نانەواخانەکان داخراون، دۆخێکی مەترسیداری لەسەر هاووڵاتیان دروستکردەوە.

قەیس سەعید سەرۆکی تونس، لەکاتی پێشوازیکردن لە کەلسوم بن رەجەب، وەزیری بازرگانی و گەشەپێدانی هەناردەکردنی تونس، پێیوابوو کە پرسی کەمی نان لە ژمارەیەک پارێزگار، وەک قەیرەوان و سیلیانا، بەهۆی هەوڵی هەندێک لە مەرجەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی قەیرانەکان، چونکە قبوڵ ناکرێت. نان لە شارێکدا بەردەست نەبێت، لە کاتێکدا لە شارێکی دیکەدا بەردەست بێت.

محەممەد جەمالی، بەرپرسی کۆمەڵگەی پیشەیی بۆ نانەواخانە مۆدێرنەکان لە تونس هۆکارە راستەقینەکانی پشت قەیرانی نان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: چەند هەفتەیەکە قەیرانی نان سەریهەڵداوەئەمەش بەهۆی داخستنی لەسەدا 30ی نانەواخانەکانە.

دەشڵێت: داخستنی نانەواخانەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی ئارد بۆ دروستکردنی نان.

جەمالی گوتیشی: لەسەدا 80ی پێویستی گەنم لە تونس لە ئۆکرانیا هاوردە دەکرێت، لەبەرامبەر شەڕی بەردەوام و بارودۆخی ئاڵۆزی جیهانی و دیاردەی وشکەساڵی بەربڵاو و کەمی بارانبارین، هەموو ئەم بارودۆخانە ئێمەی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.

 داواشی لە وەزارەتی بازرگانی تونس کرد، "راستی دۆخەکە ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی نانەواخانەکان بتوانن چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە بدۆزنەوە".

چاودێران پێیان وایە دەسەڵاتدارانی تونس بەهۆی دۆخی سەختی ئابوورییان و تێکچوونی سەرچاوە داراییەکانی، بە کردەوە ناتوانن ئەو جۆرە قەیرانانە تێپەڕێنن، مث ئێستا نان بە 400 دینار و 600 دینارە بۆ هەر نانێک، ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی یەک نان بە 200 دینار دیاریکراوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی تونسەوە.