مالیكی و سوودانی جه‌ختیان له خێرا‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق كرده‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی مالیكی و سوودانی
كۆبوونه‌وه‌ی مالیكی و سوودانی

K24- هەولێر:

سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق و پرسی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نووری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه‌ له‌ نووسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سیاسی عێراق و پرسی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتوو گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كرا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌سه‌ندكردنی خێرای بودجه‌ی عێراقیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كرده‌وه‌، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ ستراتیژی و ئابوورییه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق.

رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە، بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بكات.