عێراق.. هۆشداری له سوێربوونی ئاو ده‌درێت
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق هۆشداری له‌سوێربوونی ئاوی پارێزگاكانی باشووری وڵات ده‌دات.
وەزارەتی ژینگەی عێراق پێشبینی ده‌كات، بەهۆی قەیرانی ئاوەوە کە چەند ساڵێکە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، رێژەی پیسبوون و سوێربوونی ئاو لە پارێزگاکانی باشووری وڵات‌دا بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزببێتەوە.
نزار ئامێدی، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ئاشكرایكردووه، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ، کاریگەری لەسەر بڕی ئاوی عێراق هەیە، به‌جۆرێك ئاستی سوێربوون و پیسبوونی ئاو لە پارێزگاکانی بەسرە، موسه‌ننا و زیقار بەرز دەبێتەوە.
ئامێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دۆسییه‌ی ژینگەیی و کەشوهەوا و بودجه بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری خێرا بۆ ئەو کێشە ژینگەییانەی کە وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت له پێشینه‌ی كاره‌كانی حکومەتدایه.
پێشتریش ئوكی لۆتسما سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رایگه‌یاندبوو، به‌شه ئاوی عێراقییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه. گوتبوشی: عێراق دووچاری خراپترین قۆناغی وشكه‌ساڵ بووه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی خۆراك، كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی تاكی عێراقی دروستده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كاریگه‌ری بۆسه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتدا دروستكردووه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئوكی لۆتسما، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله گه‌رمی و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین، وا ده‌كات، تا ساڵی 2050 ئاوی پاك و خواردنه‌وه له عێراق به رێژه‌ی %20، هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ی %25 ئاستی ئاوی به‌كارهاتوو بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی كه‌م ببێته‌وه.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، له‌ساڵی 1933 ئاوی ده‌ستكه‌وتوو له عێراق 30 ملیار مه‌تر دووجا بووه، له ئێستادا 9.5 ملیاره، كه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2030 بڕی ئاو بۆهه‌ر تاكێكی عێراقی بگاته 479 مه‌تر.
دوێنێ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆنگره‌ی ئاسایش و كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، پێویسته رووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌مبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ئاو ببینه‌وه و خه‌ڵك له به‌هه‌ده‌ردانی ئاو هۆشیاربكه‌ینه‌وه.
ئه‌عره‌جی روونیكرده‌وه، ده‌بێت له باخچه‌ی ساوایان، دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، پێگه ئایینییه‌كان، ماڵ و هه‌موو پێگه‌یه‌كی ژیان هاووڵاتیانی عێراقی فێربكرێن، كه ئاو به‌فیڕۆ نه‌دات، هه‌روه‌ها جوتیارانیش به رێگه تازه‌كانی ئاودانی به‌رهه‌مه‌كانیان ئاشنا بكرێن و ئاوی زۆر به‌كار نه‌هێنن.