بەنداوی گۆمەسپان وەک سێیەمین گەورەترین بەنداو لە کوردستان تەواودەکرێت
K24 - هەولێر:
بەنداوی گۆمەسپان وەک سێیەمین گەورەترین بەنداو لە کوردستان تەوادەکرێت و کارەکانی %50 جێبەجێکراوە، دوای تواوبوونیشی دەبێتە گەورەترین بەنداو لەسنووری پارێزگای هەولێر، هەروەها دوای بەنداوی دوکان و دەربەندیخان سێەیمین گەورەترین بەنداوە.
ئەمڕۆ(22ــی ئایاری 2023)، عەبدوڵڵا حەمەد گەردی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، %50 کارەکانی پرۆژەکە تەواوبووە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامدەبێت و تێچووی دروستکردنی بەنداوەکەش بە 95 ملیار دینار دەخەملێندرێت.
هەروەها راشیگەیاند، بەنداوی گۆمەسپان دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باران کۆبکاتەوە، هەروەها یەکەمجاریشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆنکریتی جۆری ئاراسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداودا بەکاردەهێنرێت.