چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره له كۆده‌تایه‌كه‌ی توركیا رزگاریان بوو
دوای شكستی كۆده‌تایه‌كه‌ی وڵاتی توركیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به سه‌لامه‌تی به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانی ئێستا و پێشووی یانه‌كه‌ی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی بۆ یارییه‌كی خێرخوازی گه‌شتی شاری ئه‌ناتالیای توركیایان كرد بوو، كه بڕیاربوو یارییه‌ك له نێوان ئه‌ردوگان و ساموێل ئیتۆ به‌ڕێوه بچێت، به‌پێ به‌رنامه‌ڕێژییه‌كه‌ش مۆرینهۆ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی ئیتۆ ده‌بوو، فابیۆ كاپیڵۆش سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگانی ده‌كرد، كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندان ئه‌ستێره‌یان بۆ تیپه‌كانیان بانگهێشت كرد بوو، به‌ڵام كوده‌تایه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌م وڵاته پشێوییه‌كی زۆری دروست كرد، به‌شێك له یاریزانه‌كانیش به‌هۆی په‌كخستنی فرۆكه‌خانه‌كه‌یان گیریان خوارد، هه‌ندێكیشیان گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌م وڵاته هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دیاترینیان مێسی و ئینیێستا بوون كه بڕیار بوو به‌ره‌بانی شه‌ممه له وڵاتی ئیسپانیا به‌ره‌و توركیا كۆچ بكه‌ن.
بارسێلۆنا هه‌ر زوو به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاردا تورانی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌یان سه‌لامه‌ته، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه 4 یاریزانی پێشووی یانه‌كه (كارلس پیۆڵ، دیكۆ، ئه‌بیدال و ئیتۆ) له ڕه‌وشێكی سه‌لامه‌تدان، هه‌ڵبه‌ت جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه مێسی و ئینیێستا گه‌شته‌كه‌یان بۆ وڵاتی ئیسپانیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیار بوو به‌شداریی له یارییه خێرخوازییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بكه‌ن.