پێشەوا هەورامانی: لایەنەکان دەبێت سوپاسی پارتی بکەن کە کاتی بۆ گەڕاندنەوە

پێشەوا هەورامانی
پێشەوا هەورامانی

K24 - هەولێر:

پێشەوا هەورامانی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، دەیانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی لای دۆستەکانی هەرێمی کوردستان ناوبانگیان نەکەوێتە ژێر پرسیاریەوە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ناوچەکانی دەوروبەر باشترە و نایانەوێت ئەو دۆخە دیموکراسییەی هەیە تێکبچێت.

پێشەوا هەورامانی ئەوەی خستەڕوو، دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن شەڕی کات بکەن چونکە ئێستا کەمتر لە شەش مانگیان لەبەردەمایە، گوتیشی: لایەنەکان دەبێت سوپاسی پارتی بکەن کە کاتی بۆ گەڕاندنەوە، ئەوانەی دەڵێن ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنین.

سەبارەت بە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان و دروستبوونی گرژی لەنێو هۆڵی پەرلەماندا، پێشەوا هەوارامانی گوتی: لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستاندا، کاتێك کە دانیشتنێکت بەدڵ نییە دەتوانی بایکۆتی بکەیت و جێی بهێڵیت، بەڵام ئەوان مەبەستیان بوو دەنگەدەنگێك دروست بکەن، دوێنێ دەرکەوت لەکاتی کرداردا کێ لەگەڵ هەڵبژاردنە.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پارتی ئێستا لە لوتکەی هێزی خۆیایەتی و پێشتر هەرچییەکەی ویستبێت بە 45 کورسی و هاوکاری هاوپەیمانەکانی توانیوویەتی بیکات، ئێستاش دەستی بۆ زۆرینە و کەمینە نەبردووە.