ئه‌ردۆغان نامه بۆ مۆبایلی هاوڵاتیان ده‌نێرێت
– هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا نامه بۆ مۆبایلی هاوڵاتیانی توركیا ده‌نێرێت و ده‌نوسێت" كوده‌تاكه له‌لایه‌ن گروپێكی بچوكه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له نامه‌كه‌یدا، كه له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كانی مۆبایله‌وه ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی توركیای كردووه نوسیویه‌تی" ئه‌و كوده‌تایه له لایه‌ن گروپێكی بچوكه‌وه ئه‌نجامدراوه و گه‌لی به شه‌ره‌فی توركیا به‌رگری له سه‌قامگیری و دیموكراسیه‌ت كرد.
ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كوده‌تاكه‌ش، خۆی له ڕێگه‌ی ئینترنێت و سكایپه‌وه له‌گه‌ڵ میدیاكانی توركیادا قسه‌ی كرد و له‌و ڕێگه‌یه‌وه داوای له گه‌لی توركیا كرد دژی كوده‌تاچییه‌كان بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.