پوتن به پشتبه‌ستن به نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م نكوڵی له بوونی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆكرانیا له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه دروستكراوه، ئه‌گه‌رنا شتێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی رووسیا و جیهان نه‌بوو به ناوی ئۆكرانیا، هاوكات سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی رووسیا، نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م ده‌داته پوتن، تێیدا ئه‌و خاكانه ده‌خاته‌ڕوو، كه به‌شێك بوونه له رووسیای قه‌یسه‌ری.
به‌گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كانی رووسیا، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی ئایاری 2023) ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پێشوازی له ڤالێری زۆركین، سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی رووسیا كردووه، كه له دانیشتنی نێوانیاندا، زۆركین نه‌خشه‌یه‌كی راده‌ستی پوتن كردووه، مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا ئاماژه‌یان بۆ كردووه، خاكه‌كانی رووسیای سه‌رده‌می قه‌یسه‌ری و قه‌وقاز و كۆمۆنوێڵسی پۆڵه‌ندی خستووه‌ته‌ڕوو. دوای خستنه‌ڕووی نه‌خشه‌كه و لێوردبوونه‌وه، پوتن باسی له‌وه‌كردووه، نه‌خشه‌كه ده‌گمه‌نه و رایگه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه، ئۆكرانیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی دروستكردووه، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه له 30ـی تشرینی دووه‌می 1922، وه‌ك سیسته‌مێكی كارگێڕی نوێی وڵات له دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917.
پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رووسیا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئۆكرانیایه، چونكه ئه‌و دروستیكردووه و له‌خۆی گرتووه، هه‌روه‌ها گوته‌یه‌تی، هیچ خاكێك له مێژووی مرۆڤایه‌تی به ناوی ئۆكرانیا بوونی نه‌بووه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.