دوای 38 ساڵ کوردستان24 هاووڵاتییەکی میسری بە خانەوادەکەی شاددەکاتەوە
K24 - سلێمانی:
هاووڵاتییه‌كی میسری 38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ساڵی 1985، بۆ كاركردن رووی له عێراق كردووه، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كار، به‌ڵام له‌وكاته‌وه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی پاسپۆرته‌كه‌ی، نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه، جارێكی دیكه به هاوكاری خێرخوازانی كورد و كه‌ناڵی كوردستان24ـوه، كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كرا و به زێد و نیشتمانی خۆی شادبووه‌وه.
محه‌ممه‌د یوسف ئه‌و هاووڵاتییه میسرییه‌یه، كه ماوه‌ی 38 ساڵه له عێراق و له شارۆچكه‌ی كفری نیشته‌جێیه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه و پاسپۆرته میسرییه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبوو، نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵكو ته‌نها بۆی هه‌بوو لە چوارچێوەی شارۆچكه‌ی كفرییه‌وه گوزەر بکات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د بۆ میسر ئاسان نه‌بوو و كێشه‌ی یاسایی هه‌بوو، به‌ڵام خێرخوازان تێچووه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ، هاوكات كه‌ناڵی كوردستان24 له هەنگاوی یەکەمدش کێشەکەی گەیاندە کونسوڵی میسر لە هەولێر، دواتر بۆ وەزارەتی دەرەوەی میسر و نیشینگەی بەغدا و نیشینگەی سلێمانی، پاشان دوای نزیکەی دوو مانگ، کێشەکانی بەرەو چارەسەر چوون.
دوای چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كان، ئیدی محه‌ممه‌د ئاواتی شادبوونه‌وه‌ی به نیشتمان به‌دیهات و توانی گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه و شادبوونه‌وه به وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات. ئه‌و دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه دابڕان له باوه‌شی نیشتمان و خانه‌واده‌كه‌ی، بۆ یه‌كه‌م جاره سواری فڕۆكه ده‌بێت و به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی ده‌چێت، فڕۆکەکە چەندە خێرایە، به‌ڵام لای محه‌ممه‌د پێچەوانەیە.
له كۆتاییدا دوای دوو كاتژمێر و 20 خوله‌ك، فڕۆكه‌كه له قاهیره نیشته‌وه و محه‌ممه‌د پێی نایه‌وه خاكی وڵاته‌كه‌ی و جارێكی دیكه ته‌مه‌ن ده‌رفه‌تی پێدا، بۆنی نیشتمانه‌كه‌ی بكاته‌وه. له فڕۆكه‌خانه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕاگیرا، بۆ زانینی به‌جێهێنانی خزمه‌تی سه‌ربازی، دواى چاوه‌ڕوانیه‌كى زۆر ئازاد كرا.
محه‌ممه‌د خه‌ڵكی شاری مه‌نسووڕه‌یه، تیمی كوردستان 24 یاوه‌ری بوون تاوه‌كو گه‌یشتنه ئه‌و شاره، ئه‌و بزه‌ی شادی له‌سه‌ر لێوه‌كانی بوو، دوای بڕینی رێگایەکی دوور و درێژ، گەیشتەوە شوێنی لەدایکبوونی. له‌و ماوه زۆره‌ی له عێراق گیری خواردبوو، دایك و باوكی له چاوه‌ڕوانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان، كۆچی دواییان كردبوو.
له چاوی محه‌ممه‌د وڵاته‌كه‌ی و شاره‌كه‌ی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتبوو، ته‌نانه‌ت ته‌نها برا و خوشكێكی ده‌ناسییه‌وه، سه‌رنج ڕاكێش بوو، برازا و خوشکەزاکانی نەیاندەزانی بگرین یان پێبکەنن! برا گەورەکەی بەتامەزرۆییه‌وه و دەسته‌کانی محه‌ممه‌دی توند ده‌گوشی و به‌په‌رۆشه‌وه باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی براكه‌یانی ده‌كرد بۆ نیشتمان و ناو خانه‌واده‌كه‌ی.