كەجەكە: ئامانجەکانی كودەتا روون نییە
K24 - ھەولێر
ھاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" لە راگەیاندراوێكدا بۆچوونیان لەبارەی كودەتاكەی سوپای توركیا خستەڕوو رایگەیاند، هەوڵدان بۆ کوده‌تای سەربازی پێکهات، به‌ڵام هێشتا ناسنامە و ئامانجەکانی روون نییە.
كەجەكە لە راگەیاندراوەكەدا راشیگەیاندووە: "كودەتا بە دەستی کامە هێزی سیاسی ناوخۆ یا دەرەوە بێت جیاوازی نییه، کامە هۆکار و شەڕی کام دەسەڵات ئەم کودەتایە بەڕێوەدەبات جیاوازی نیه، ئەم رووداوە بۆ پاراستن یا نەپاراستنی دیموکراسی نییە، جیا لەمانە ئەم دۆخەی ئێستا دەیسەلمێنێت کە لە تورکیا دیموکراسی نیە، شوێنێک کە لەسەر دەسەڵات شەڕی بەم شێوەیە ڕوودەدات وڵاتێکی دیموکرات نییە، لە وڵاتی لەم چەشنە هێزێکی دەسەڵاتخواز بۆ سەرکوتی هێزە دەسەڵاتخوازەکانی دیکە لە دۆخێکی گونجاو‌دا هەوڵدەدات کە کودەتا بکات".
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەدا كەجەكە دەڵێت: "بۆچی هه‌رکات هێزه دیموکراسییه‌کان به‌هێزده‌بن و کورد خۆی رێکده‌خات و ده‌بنه خاوه‌ن ئیراده کوده‌تا ده‌کرێت، ئاکه‌په‌ی فاشیزم بۆئه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد و هێزه دیموکراسییه‌کان له‌ناوببات له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه فاشیسته‌کان و به‌شێک له سوپا، که سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی گشتی له‌ناودایه رێککه‌وت، سه‌ره‌تا سوپا شار و شارۆچکه کوردییه‌کانی سوتاند و وێرانی کردن و به‌سه‌دانی هاوڵاتی سڤیلی شه‌هیدکرد، بۆئه‌وه‌ی که به تاوانبار نه‌ناسرێن و دادگایی نه‌کرێن یاسای تایبه‌تی پارێزبه‌ندی بۆ سه‌ربازه‌کان ده‌رکرد، بۆیه رۆشنبیران و هێزه دیموکراسییه‌کان، ده‌سنیشانیان کرد، که ئاکه‌په بووه به ده‌سه‌ڵاتدارێکی سه‌ربازی".
لەو راگەیاندراوەی كەجەكە ھاتووە: "پاش شکستی هەوڵدانەکە بۆ کودەتا، ئەم بیرۆکەیە کە تەیب ئەردۆغان و پیلانی (گلادیۆی) ئاکەپەی فاشیست دیموکراتی ترە لە هەوڵدانەکە بۆ کودەتا زۆر مەترسیدارە، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری له‌نێوان هێزه ناوه‌ند و سه‌رده‌سته و دوژمنانی دیموکراسیدا وه‌ک تێکۆشانی نێوان دژبه‌ر و لایه‌نگری دیموکراسی نیشانبدرێت، ئه‌مه به‌واتای ره‌وایه‌تیدانه به ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست و سه‌رده‌ست و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کانه".
دەشڵێت: "به‌ر له هه‌وڵدانی کوده‌تاکه‌ی دوێنێ رژێمێکی سه‌ربازی هه‌بوو، بۆیه ئه‌وەی روویدا، هه‌وڵدانی کوده‌تا به‌شێکی سوپا بوو له‌دژی به‌شێکی تری سه‌ربازی که ئێستا ده‌سه‌ڵاتداره".
كەجەكە باسی لەوەشكرد: "له تورکیا نه ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی هه‌یه، نه تێکۆشانێکی دیموکراسی هێزی دیموکراتیک له‌به‌رامبه‌ر کوده‌تاچییه‌کان هه‌یه، بۆ به‌ڕێوبردنی سیسته‌می سیاسی دوژمنی کوردان و دیموکراسی، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌یه، بۆیه مومکین نییه هێزه دیموکراسییه‌کان له‌لایه‌کی ئه‌م شه‌ڕه جێگا بگرن".