عێراق 20 ملیۆن دۆلار له كوه‌یت وه‌رده‌گرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری له كوه‌یت راده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌یده‌ر حه‌نوون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرایكردووه، لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بۆ سامانی عێراق لەدەرەوەی وڵات و کارکردن بۆ وەرگرتنەوەی لەڕێگەی دیپلۆماسی و یاساییەوە، سەرکەوتووبوون لە وەرگرتنەوەی بڕی (20,437,157) دۆلاری ئەمه‌ریکی لەو پارەیەی کە لە هەژماری ئەمینداریەتی باڵیۆزخانەی عێراق لە بانکی نیشتمانی کوەیت كه هه‌ژماره‌كه‌ی داخرابوو، دوای كاراكردنه‌وه‌ی، وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
حه‌نوون ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو پارانە لە ساڵی 1990ـەوە راگیراون و ئه‌ژماره‌كانیان داخرابوون و دوای سەلماندن و گەڕاندنەوەیان، وەک ئەمانەت خراونه‌ته سەر حیسابی باڵیۆزخانەی عێراق لە كوه‌یت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رژێمی به‌عسی، به‌ر له داگیركردنی كوه‌یت درووشمی ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه، كه كوه‌یت 19مین پارێزگای عێراقه و له 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1990 هێرشی ده‌ستپێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد.
كوه‌یت ماوه‌ی 7 مانگ له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عێراق مایه‌وه، دواتر هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1991، سوپای عێراقی ده‌ركرد و وڵاته‌كه‌ی ئازادكرده‌وه.