سوپای عێراق خه‌نده‌قێك له ده‌وری كه‌مپی مه‌خموور لێده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سوپای عێراق ده‌ستی به لێدانی خه‌نده‌قێك له ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور كردووه، كه سه‌دان خێزانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه تێیدا نیشته‌جێن.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوپای عێراق بۆ دانانی سنوورێكه بۆ چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه، وه‌ك: پڕۆسه‌كانی چه‌كداركردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌نجان و مێردمنداڵانی ناو كه‌مپه‌كه، هه‌وره‌ها شاردنه‌وه‌ی چه‌ك و دروستكردنی شانه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه.
به‌رپرسێكی ئه‌منیی عێراقیش كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاند، جگه له لێدانی خه‌نده‌ق، ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری چاودێری و خاڵی هاتووچۆ بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه داده‌نرێن و به‌بێ ره‌زامه‌ندی سوپا، رێگه‌ی هاتووچۆ له‌و خاڵانه‌وه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت.
گوتیشی: فه‌رمانیان پێكراوه رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكی په‌كه‌كه ببنه‌وه، كه بیانه‌وێت كاری لێدانی خه‌نده‌قه‌كه و دانانی خاڵی چاودێری په‌كبخه‌ن و به بڕیاری فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، پێویسته كه‌مپه‌كه به ته‌واوی بخرێته ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراق و ئاڵای عێراق تێیدا به‌رز بكرێته‌وه و ئه‌ركی لێدانی خه‌نده‌قه‌كه‌ش له ئه‌ستۆی ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایه.