یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌چێته خولی رووسیا
ئه‌لێكس سۆنگ، ناوه‌ڕاستكاری كامیرۆنی یانه‌ی بارسێلۆنا كه دوو وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی وێستهامی ئینگلیزی ده‌كات، ره‌نگه په‌یوه‌ندی خولی رووسیاوه بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا، ئاشكرای كردووه، كه سۆنگ هیچ ئاسۆیه‌كی نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی داهاتووی بارسێلۆنا شوێنی خۆی بكاته‌وه، بۆیه پێشوازی له‌و گرێبه‌سته‌ی رۆبن كازانی رووسیا ده‌كات كه پێشكه‌شی كراوه.
سۆنگی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی ئارسێاڵه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كرد، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه بارسا له 2017 كۆتایی دێت.
ئه‌لێكس سۆنگ، به درێسی وێستهام كه 2 ساڵه به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌كات