حەیرانبێژێک ماوەی هەشت ساڵە کەلوپەلە کولتوورییەکان کۆدەکاتەوە

K24 - هەولێر:

ئەمیر حەسەن، حەیرانبێژ، لە پێناو پاراستنی کەلوپەلە کولتوورییەکان ماوەی هەشت ساڵە ئەو کەلوپەلانە کۆدەکاتەوە.

ئەمیر حەسەن حەیران، حەیرانبێژ، بە کوردستان24ــی راگەیاند، " دەمەوێت کولتووری کوردی بە نەوەکانی داهاتوو بناسێنم".

هەروەها راشیگەیاند، کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلە فۆلکلۆری و کولتوورییانە ئەرکی سەر شانی هەموانە.

حەیرانبێژەکە، گوتیشی: خەون بەوە دەبینم شوێنێکی تایبەت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین سەرجەم کەلوپەلە فۆلکلۆری و کولتوورییەکانی لێ کۆبکەینەوە و بیانپارێزین.