عه‌بدوڵڵاهیان: ئێران دان به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندا نانێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دان به حكومه‌تی ئێران‌دا نانێ، كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه پێكهێنراوه، هاوكات داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌رفراوان و گشتگیر له‌و وڵاته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی ئایاری 2023) حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌و بارودۆخه رازی نییه، كه حكومه‌تێكی گشتگیر له ئه‌فغانستان پێكنه‌هێنراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاران هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان خستووه‌ته‌ڕوو.
عه‌بدوڵڵاهیان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تاران دان به ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئێستای ئه‌فغانستاندا نانێ، به‌ڵكو به پێویستی ده‌زانێت حكومه‌تێكی گشتگیر پێكبهێنرێت، كه تاڵیبان به ته‌نیا ئیراده‌ی خۆی نه‌سه‌پێنێ و به ناوی گه‌لی ئه‌فغانییه‌وه قسه نه‌كات.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵاهیان نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ململانێیانه ده‌ربڕی، كه ناوه ناوه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان رووده‌ده‌ن، گوتیشی، تاران ئاره‌زوو ده‌كات یارمه‌تی ئه‌فغانستان بدات له به‌دیهێنانی ئاسایش و ئاشتی له‌و وڵاته.