دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
دوای شكستهێنانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، ئێستا په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته دانیشتنێكی نائاسایی به به‌شداری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی دادگای باڵای توركیا و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسیه‌كان به ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌م دانیشتنه له كاتێكدایه له شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان كۆنترۆڵكرا، و بۆمب ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌كه كرا‌و به شێكی داڕووخا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا "ئیسماعیل كه‌هره‌مان" ئاماژه‌ی به شكستی كوده‌تاكه كرد و ڕایگه‌یاند، كه ئه‌نجامده‌ران به سزا ده‌گه‌یه‌نرێن.
هه‌روه‌ها باسی له هه‌ڵوێستی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كرد و گوتی سه‌ركرده‌یه‌ك له ویلایه‌تی دیاربه‌كره‌وه پاڵپشتی "هه‌ده‌په" ی بۆ دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاندووه و دژی كوده‌تاچییه‌كان هه‌ڵوێستی ده‌ربڕیووه.