ئاگرین عەبدوڵڵا: رێگا تەواونەکراوەکانی نێوان شارەکان تەواودەکرێن

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدنکردنەوە و نیشتەجێکردن
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدنکردنەوە و نیشتەجێکردن

K24 - هەولێر:

بەهۆی ئەوەی رێگا خێراکانی هەرێمی کوردستان بەبەردەوامی ئۆتۆمبێلی بارهەرڵگر و گه‌ورە و بچووکی پێدا دەروات و هەروەها بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و ئابووری، هەوڵ دەدرێت لە داهاتوودا تەواوی رێگاکان نۆژەن بکرێنەوە و بەشێکیشیان بکرێن بە دوو ساید.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدنکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە کوردستان24ــی راگەیاند، ئەو پلانەی کە لە وەزارەتی ئاوەدنکردنەوە و نیشتەجێکردن دانراوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا "پڕۆژەی تەواونەکراوی رێگاکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن".

بەپیی ئامارێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، لەسەر بوودجەی وەبەرهێنان 63 پرۆژەی گەورەی رێگاوبان، بە بودجەی 848 ملیار 540 میلۆن دینار ئەنجامدراوە.

هەروەها، لەسەر بودجەی ئاسایی 202 پرۆژەی مامناوەند و پرۆژەی بچووکی رێگاوبان بۆ گوند و چاکردنەوەی رێگاو بانەکان بە بودجەی 10 ملیار و 247 ملیۆن دینار ئەنجامدراوە.