لە میانهی ئاڵوگۆڕی دیلهكانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا 106 سەربازی ئۆکرانی ئازادکران
K24 – هەولێر:
لە چوارچێوەی دوایین ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا، 106 سەربازی ئۆکرانی ئازادکراون.
ئاندرێ یەرماک سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، لە پهیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد، ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئۆکرانیا و رووسیا ئەنجامدراوە.
ئاندرێ یەرماک زانیاری ئەوەشی بڵاوکردەوە کە 106 سەربازی ئۆکرانی کە هەشتیان ئەفسەرن، ئازادکراون.
یەرماک سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، کە ئەو سەربازانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ ئۆکرانیا بە گشتی ئەوانەن کە له ئاراستەی باخمووت لە ئەرکدابوون و گوتی: "زۆربەی ئەوانەی کە ئازادکراون وەکو ونبوو قبوڵکرابوون، کەسوکاری ئەم کەسانە بە دۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕیبوون".
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.