شاره‌وانی هه‌ولێر: ناكرێ بێ پرسی شاره‌وانی رێكلام هه‌ڵبواسرێت
K24 - هەولێر:
شاره‌وانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، گشت رێکلامەکان کە بە نایاسایی هه‌ڵواسراون و بوونەتە ھۆی تێکدانی سیمای شار، ھەڵدەگیرێن.
ئارام ره‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی دووی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه باس له لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تابلۆ و رێكلامانه ده‌كات، كه به‌شێوه‌ی نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵواسراون، یاخوود ئه‌و رێكلامانه‌ی كه بۆ ئه‌و شوێنه گونجاو نییه.
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر دووباره رێكلامه‌كه هه‌ڵبواسرێته‌وه، سزای یاسایی ده‌درێن، ده‌بێت كۆمپانیاكان بۆ هه‌ڵواسینی رێكلام، سه‌ردانی شاره‌وانی بكه‌ن، ئێمه شوێنه‌كانیان بۆ دیاریده‌كه‌ین، ناكرێ بێ پرسی شاره‌وانی رێكلام هه‌ڵبواسرێت".
پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی شارەوانی گشت ئه‌و رێکلامەکانه‌ی کە بە نایاسایی هه‌ڵواسراون و بوونەتە ھۆی تێکدانی سیمای شار ھەڵدەگیرێن.
باسی له‌وه‌شكردبوو، كه سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەپێناو جوانی سیمای شار و رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست هەڵمەتێکی بەدواداچوونی شەقام و شوێنە گشتیەکانی دەستپێکردووە.