شۆڵتس: به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ پوتن ده‌كه‌م
K24 - هەولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانی هه‌یه دووباره به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا قسه‌بكات.
ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه‌ی Kölner Stadt-Anzeigerـی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه، كاتێكی زۆر به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا تێپه‌ڕی، پلانم هه‌یه دووباره په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پوتن ئه‌نجام بده‌م.
شۆڵتس هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی دوور و درێژم له‌گه‌ڵ پوتن ئه‌نجامداوه، له داهاتوودا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه.
گوتیشی: "زۆرجار به ته‌له‌فۆن كاتژمێر و نیوێك قسه‌م له‌گه‌ڵ پوتن كردووه، زۆربه‌ی جاریش به زمانی ئه‌ڵمانی قسه‌مان كردووه، یاخوود وه‌رگێڕ له نێوانماندا هه‌بووه".
شۆڵتس روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر كیێڤ پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه، مه‌رجه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ رووسیا دیاریبكات، هه‌روه‌ها ناكرێت رووسیا به‌دوای ئاشتییه‌كی ساردوسڕ بێت و سنووری له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا سنووری جه‌نگ بێت.